ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی، هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە لیوا رکن رزگار جەبار و بەشێک لە ئەفسەرەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵڵا، ستایشی کار و چالاکیەکانی فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتنی کرد و هیوای خواست وەک هەمیشە دڵسۆز و بەپەرۆشبن لە جێبەجێکردنی ئەرک و فرمانەکاندا.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان