لەم مانگەدا مووچە و مامەڵەی خانەنشینیی 88 تیرۆریست، لەلایەن حكومەتی عیراقەوە راگیراوە.
ئەم زانیارییە لەلایەن ئەمیر مەعموری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە و لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت: بە هاریكاری و هەوڵی لایەنە ئەمنییەكان و دامەزراوەی شەهیدان و هەندێك لایەنی دیكە، توانیمان ژمارەیەكی زۆر مامەڵەی خانەنشینبوون رابگرین.
پەرلەمانتارەكە روونكردنەوەی زیاتری داوە و رایگەیاندووە: ئەو كەسانەی مامەڵە و مووچەی خانەنشینبوونیان راگیراوە، لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق لە كردەوەی تیرۆریستییەوە تێوەگلاون. یەكێك لەو تیرۆریستانەی لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا بەشداریكردووە، بەڵام مانگانە ملیۆنێك و 200 هەزار دینار مووچەی خانەنشینیی هەبووە.