بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم لە هەوڵدایە و بەمنزیکانە لەسەر داهاتی ناوخۆ، دەرچووانی کۆلێژە پزیشکییەکان دادەمەزرێنێت.
دکتۆر سەباح هەورامی، سەبارەت بە کێشەی دانەمەزراندنی دەرچووان و بایکۆتکردنیان رایگەیاند، کێشەی دانەمەزراندن گەورەیە، بەڵام وەک پێیان راگەیەندراوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کار بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک دەکات بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو گرفتە چارەسەر بکات و پزیشکە تازە دەرچووەکان دابمەزرێنێت.