وەزارەتی شارەوانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، رۆژی 20ی حوزەیران دواین مۆڵەتە بۆ وەرگرتنی فۆڕمی زەوی لەلایەن فەرمانبەران و خانەنشینانەوە و دوای ئەو بەروارەش هیچ فۆڕمێکی نوێ وەرناگیرێت.
بەگوێرەی وەزارەتەکە، لیژنەی باڵای وردبینی تا ئێستا 420 هەزار فۆڕمی پەسەند کردووە و رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرای بۆ وەرگیراوە. ئێستاش کارەکانی لیژنەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و فۆڕمەکان ئاراستەی شارەوانییە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ تەرخانکردنی زەوی.