138 ملیۆن منداڵ لە بازاڕی کاردان

11:30 - 2025-06-12
جیهان
43 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، نەتەوە  یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند: نزیکەی 138 ملیۆن منداڵ لە کێڵگە و کارگەکانی جیهاندا کاردەکەن، هۆشداریداوە سەدان ساڵی دەوێت بۆئەوەی کارکردن بە منداڵان کۆتایی بێت. ئەوەش لە کاتێکدایە دە ساڵ لەمەوبەر لە کاتی پەسەندکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، وڵاتانی جیهان ئامانجێکی گەورەی دوورمەودایان دانا کە تا ساڵی 2025 کارکردنی منداڵان نەهێڵن.
هەردوو رێکخراوی یونیسێف و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکی هاوبەشدا نووسیویانە: وادەی کارکردن تەواو بووە، بەڵام کاری منداڵان تەواو نەبووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هەر چوار ساڵ جارێک بڵاودەکرێنەوە، ساڵی رابردوو 137.6 ملیۆن منداڵی تەمەن 5 بۆ 17 ساڵ کاریان دەکرد، ئەوەش دەکاتە نزیکەی 7.8 %ی سەرجەم منداڵانی ئەو گروپەی تەمەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان