گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم دەستپێدەکات

11:56 - 2025-06-12
کوردستان
32 جار خوێندراوەتەوە

لەمڕۆوە حاجیانی هەرێمی کوردستان دەست بەگەڕانەوە دەکەن لەرێگەی وشکانی و رۆژی 14ی حوزەیرانیش یەکەم کاروان بەڕێگەی ئاسمانیی دەگەڕێنەوە.

کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەمڕۆوە هەزار و 646 حاجی بەرێگەی وشکانی دەگەڕێنەوە و رۆژی 14ی مانگ دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، رۆژی 14 حوزەیرانیش سێ هەزار و 490 حاجی لە رێگەی ئاسمانییەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و  پرۆسەکەش تاوەکو 20ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان