رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئەو وڵاتە لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
رۆژنامەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ئاشکرایکردووە، باڵیۆزخانە و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ناوچەکەدا خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە بۆ هێرشی چاوەڕوانکراوی ئیسرائیل بۆسەر ئێران.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، نیگەرانیی لێپرسراوانی هەواڵگریی ئەمریکا تاوەکو دێت زیاتر دەبێت لەوەی ئیسرائیل بەبێ رەزامەندی واشنتۆن هێرش بکاتە سەر ئێران.
ئەوەش خراوەتەرڕوو، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران بەدڵنیاییەوە دانوستانەکان تێکدەدات و پاڵ بە تارانەوە دەنێت تۆڵە بکاتەوە.