خولی باسكه‌ی تیپه موحته‌ریفه‌كانی ئه‌مریكا (NBA)، پێی ناوه‌ته یاریی كۆتاییه‌وه و هه‌ردوو تیپی ئۆكلاهۆما سیتی سانده‌ر و ئیندیانا پایسهرس یاریی كۆتایی ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ شه‌ممه 14/4 یاریی چواره‌می نێوانیان كرا، یارییه‌كه‌ش به بردنه‌وه‌ی سادندهر 111-104 كۆتاییهات و به‌مه‌ش هه‌ردوو تیپ ئێستا 2-2 یه‌كسانن و به‌مه‌ش یاریی كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا تیپێك 3+1 له تیپه‌كه‌ی تریان ده‌باته‌وه.
سیستمی یارییه‌كانی قۆناغی پله‌ی ئۆف، تا یاریی كۆتاییش به‌شێوه‌یه‌كه ده‌بێت هه‌ردوو تیپ 7 یاریی بكه‌ن، كام تیپ توانی زووتر 3+1 یاریی، واته چوار یاریی له‌وه‌ی تر بباته‌وه، ئه‌وسا به براوه‌ی یارییه‌كه دیاریی ده‌كرێت.
پله‌ی ئۆف
ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵانی رابردوو له هه‌ردوو ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاواوه، 16 تیپ گه‌یشتنه قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی پله‌ی ئۆف، ئه‌نجامی یارییه‌كانی نێوانیشیان له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌مشێوه‌ی لای خواره‌وه بووه كه به‌سیستمی 1×8، 2×7، 3×6، 4×5 یارییان كردووه:
ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵات- قۆناغی 8 تیپ
*كلیڤلاند كاڤالیێرز 4-1 مه‌یامی هیت.
*ئیندیانا پایسهرز 4-1 میلۆكی باكس.
*نیویۆرك كینگس 4–2دیترۆیت پستۆنس.
*بۆستۆن سێڵتیكس4-1ئۆرلاندۆ ماجیك.
قۆناغی 4 تیپ
* ئیندیاناپایسهرز 4-1 كلیڤلاند كاڤالیێرس.
*نیویۆ. كینگس 4–2 بۆستۆن سێڵتیكس4.
یاریی كۆتایی ناوچه
* ئیندیاناپایسهرز 4-2 نیویۆرك كینگس.
ناوچه‌ی خۆرئاوا - قۆناغی 8 تیپ
* ئۆكلاهۆما سیتی سانده‌ر4-0 ممفیس گریزلێس.
*دینڤه‌ر ناگاتس4-3 لۆس ئه‌نج. كلیپهرس.
*م.تیمپهر وڵڤس4-1لۆ. لەیهكهرس.
*گۆڵ. وریهرز4-3هیوستن رۆكێتس.
قۆناغی 4 تیپ
* ئۆكلاهۆما سیتی سانده‌ر4-3د.ناگاتس.
*م.تیمپهر وڵڤس4-1 گۆڵ.سته‌یت وریهرز.
یاریی كۆتایی
* ئۆ. سانده‌ر4-1 تیمپهر وڵڤس.
به‌مشێوه‌یه هه‌ردوو پاڵه‌وانی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵات و خۆر ئاوا (ئیندیاناپایسهرز و ئۆكلاهۆماسیتی سانده‌ر) گه‌یشتونه‌ته یاریی كۆتایی و ئێستا 2-2 یه‌كسانن.