بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەی رابردوو 16/6/2025، قۆناغی کەنەدای پاڵەوانێتیی فۆرمۆلاون بەڕێوە چوو، ئەم قۆناغە دەیەمین قۆناغی ئەم پاڵەوانێتییە بوو بەڕێوە بچێت، لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەكەدا، بۆ یەکەمینجار ئەندریا کیمی ئەنتۆنیللی ئیتاڵی و شۆفێری تیپی مارسیدیس کە تەمەنی 18 ساڵە، چووە سەر پلیکانەکانی سەرکەوتن و پلەی سێیەمی گرت، جۆرج راسل-بەریتانیا، کە ئەمیش هەر شۆفێری تیپی مارسیدیسە، پاڵەوانی قۆناغەکە بوو پلەی یەکەمیی گرت، ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا لە تیپی رێدبۆڵ، پلەی دوومی گرت.
لەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەکەدا، لاندۆ نۆریس و ئۆسکار بیاستری هەردوو شۆفێری تیپی ماکلارین لەسەر گرتنی پلەی چوارەمیی بە یەکیاندا دا، سەرەڕای ئەو روداوەش، بیاستری پلەی چوارەمیی گرت، بەڵام لاندۆ نۆریس نەیتوانی پێشبڕکێیەکە تەواو بکات و ئاوت بوو.
بە تەواو بوونی ئەم قۆناغەی کەنەدا، ریزبەندیی گشتی یەکەم تا پێنجەمی شۆفێرەکان بەمشێوەیەی لای خواروەیە و تەنیا ئەم شۆفێرانەش کۆی خاڵەکانیان لە 100خاڵ تێپەڕی کردووە؛
-1 ئۆسكار بیاستری-ئوستورالیا (ماكلارین-198 خاڵ).
-2 لاندۆ نۆریس-بەریتانیا (ماكلارین-176 خاڵ).
-3 ماكس ڤێرستاپین-هۆڵەندا (رێد بۆڵ-155 خاڵ).
-4 جۆرج راسل-بەریتانیا (مارسیدیس-136 خاڵ).
-5 شارل لۆكێر-مۆناكۆ (فیراری-104 خاڵ).
هەر ئەم مانگە، جگە لە قۆناغی کەنەدا، قۆناغی یانزەیەم لە نەمسا بەڕێوە دەچێت:
*قۆناغی یانزەیەم - نەمسا - 29/6/2025.
مانگی یۆلیۆ –تەموزی ئایندەش ئەم دوو قۆناغەی تری پاڵەوانێتییەكە بەڕێوە دەچن:
*قۆناغی دوانزەیەم - بەریتانیا - 6/7/2025.
**قۆناغی سیانزەیەم - بەلجیكا - 27/7/2025.