11 پرۆژه‌ی ستراتیژیی له‌ خانه‌قین جێبه‌جێ ده‌كرێن

12:05 - 2025-06-18
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە
چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌ خانه‌قین جێبه‌جێ ده‌كرێن

قایمقامییه‌تی خانه‌قین داواكاریی بۆ ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی 11 پرۆژه‌ی ستراتیژیی، ئاڕاسته‌ی دیوانی پارێزگای دیاله‌ كردووه‌.
ئه‌ندازیار جواد فه‌یزوڵڵا قائیمقامی خانه‌قین به‌ كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسیار و فه‌رمانگه‌كانی خانه‌قیندا، دوای گفتوگۆی ورد له‌سه‌ر پێویستییه‌كانی شاره‌كه‌، 11 پرۆژه‌ی ستراتیژیمان به‌ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانییه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌، وتیشی: به‌ ئاگاداریی ئه‌ندامانی سنووره‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌، ئه‌و پرۆژانه‌مان وه‌ك داواكارییه‌ك ئاڕاسته‌ی دیوانی پارێزگای دیاله‌ كردووه‌ و له‌گه‌ڵ پارێزگار به‌وردیی باسمان كردووه‌، چونكه‌ ئه‌و پرۆژانه‌ ستراتیژین و بۆ خانه‌قین زۆر پێویستن به‌تایبه‌ت پرۆژه‌كانی رێگه‌وبان و ئاوی خواردنه‌وه‌ و كاره‌با.
خانه‌قین، ئارۆ سامان

بابەتە پەیوەندیدارەکان