ئەردۆغان: جگە لە سەقامگیری هیچ ئامانجێكمان لە ناوچەكەدا نییە

05:05 - 2025-06-18
جیهان
35 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەبارەی مەترسییەكانی ئیسرائیل و شەڕی نێوان تەلئەبیب و تاران رایگەیاند، "هەر هێرشێك بكرێتەسەریان، بەو میراتەی لە مێژوو و باوباپیرانیانەوە وەریانگرتووە، وەڵامی شایستەی ئەنجامدەری هێرشەكە دەدەنەوە.

ئەردۆغان وەك ئاماژەیەك بۆ ئەگەری هەر هێرشێكی ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەكەی، وتی، "كۆماری توركیا هاوشێوەی دەوڵەتەكانی دیكە نییە، با كەس بەوانی دیكە بەراوردیان نەكات. كەس هەوڵ نەدات ئارامییان تاقی بكاتەوە، چونكە ئەوان یەكێكین لە گەورەترین وڵاتەكانی جیهان".

سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشكرد، لە نزیكەوە چاودێریی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەكەن و هەموو دامەزراوەكانیان لە ئامادەباشیدان لەبارەی ئەگەری كاریگەریی ئەو هێرشانە لەسەر توركیا.

باسی لەوەشكرد، جگە لە ئارامی، ئاشتی و سەقامگیری هیچ ئامانج و ئارەزوویەكیان لە ناوچەكەدا نییە، ئەوان لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تەنیا هاریكاری، سەقامگیری و ئاسایش دەخوازن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان