ناوەندی کلتوریی دیاربەکر، دوای 29 ساڵ، روفاتی عایشە شان، شاژنی دەنگبێژیی کوردی، گەڕاندەوە بۆ زێدی خۆی و لە تەنیشت گۆڕی دایک و باوکی بەخاکیسپارد و بەمەش وەسیەتەکەی جێبەجێ کرا.
ئەو دەنگبێژە ساڵی 1996 لە ئیزمیر کۆچی دواییکرد، بەڵام بەهۆی رێگریی بنەماڵەی هاوسەرەکەی، لە گۆڕستانێکی بێکەسان نێژرا.
ژیانی هونەریی عایشە شان پڕ بوو لە هەڕەشە و ناچاربوو لە نێوان تورکیا، ئەڵمانیا و عیراقدا بژی، بەڵام تا کۆتایی لە خزمەتی هونەری کوردیدا مایەوە.