تیمه ته‌كنیكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی كه‌ركوك ده‌ستیانكرد به جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ته‌واوكردنی باڵه‌خانه نوێیه‌كه‌ی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیش رایگه‌یاند: بڕی 13 ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ پرۆژه‌كه ته‌رخانكراوه و ماوه‌ی ته‌واوكردنیشی 250 رۆژه.
ئه‌ندازیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی كه‌ركوك به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: پرۆژه‌كه بریتییه له دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی مۆدێرن به‌پێی ستاندارده نوێیه‌كانی بیناسازی و ئه‌م كارانه له خۆده‌گرێت: كاره بیناسازی و شارستانییه‌كان، سیستمی كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ، ئه‌سانسۆری مۆدێرن، سیستمێكی یه‌كگرتوو بۆ ئاگركوژێنه‌وه و په‌یوه‌ندیی، هه‌روه‌ها هۆڵێكی گه‌وره بۆ بۆنه و ئاهه‌نگه‌كان، گه‌راجێكی سێ نهۆمی بۆ وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، له‌گه‌ڵ رێكخستنی باخچه و رووبه‌ره سه‌وزاییه‌كان، وتیشی: ئه‌م پرۆژه‌یه به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نرێت به‌ره‌و به‌هێزكردنی ژێرخانی دامه‌زراوه‌یی و دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ فه‌رمانبه‌رانی شاره‌وانی، كه ده‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و جوانكردنی سیمای شار.
كه‌ركوك، هێمن ئه‌حمه‌د