دەستەی گشتیی کەشناسیی عیراق رایدەگەیەنێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە پارێزگاکانی میسان و بەسرە دەگەنە 50 پلەی سیلیزی، هاوکات شەپۆلێکی خۆڵبارینیش روو لە وڵات دەکات.
بەپێی پێشبینییەکان، رۆژی سێشەممە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، خۆڵبارین دەستپێدەکات و مەودای بینین کەمدەبێتەوە.
دەستەکە هۆکاری زیادبوونی شەپۆلەکانی خۆڵبارینی بۆ کەمبارانیی ئەمساڵ گەڕاندووەتەوە.