خوێندنی باڵا؛ خوێندکاران دەتوانن بگەڕێنەوە ئێران

12:37 - 2025-06-28
کوردستان
44 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل گەڕابوونەوە، دەتوانن بگەڕێنەوە و درێژە بە خوێندنەکەیان بدەن.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتەکە رایگەیاند، پڕۆسەی خوێندن لە ئێران رانەگیراوە و ئەو خوێندکارانەی ماوەی خوێندنیان ماوە دەتوانن بگەڕێنەوە. 

زیاد لە 2000 خوێندکاری هەرێم لە زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەخوێنن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان