پرۆژەى خۆرى بەسڕە پشت بە وزەى نوێبووەوە دەبەستێت

07:00 - 2025-06-28
عیراق
38 جار خوێندراوەتەوە

پرۆژەی خۆری بەسڕە لە دوو ملیۆن پانێڵى خۆریی پێکدێت و لە توانایدایە هەزار مێگاوات کارەبا دابینبکات.

زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبای عیراق، لە میانی بەسەرکردنەوەی پرۆژەی خۆری بەسڕە رایگەیاند، پرۆژەکە پشت بە وزەى نوێبووەوە دەبەستێت، بە ستراتیجیترین پرۆژەى وزە لە عیراق هەژمار دەکرێت و لەسەر رووبەرى نۆ هەزار دۆنم، لە لایەن کۆمپانیاى تۆتاڵى فەڕەنسییەوە جێبەجێدەکرێت.

وەزیری کارەبای عیراق وتیشی، پرۆژەکە وادەکات سیستمى وزەى نیشتمانى لە برى پشتبەستن بە سووتەمەنیى بەردین، پشت بە وزەى نوێبووەوە ببەستێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان