داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 28-6-2025 تا 4-7-2025 ئاشکرا دەکرێت کە بڕی 6 ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە، بەشێوەیەك بڕی 6 ملیار و 743 ملیۆن و 346 هەزار و 945 دینار بووە، بەجۆرێك كە %75ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و %25ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.
رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی و ئاماری راست و دروستی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان دەخاتەڕوو.