وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رایدەگەیەنێت، مۆڵەتی پڕکردنەوەی فۆڕمی پسوڵەی ئەلیکترۆنیی خۆراک درێژکرایەوە و هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە لەو ماوەیەدا خۆیان تۆماربکەن، تاوەکو لە وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بێبەش نەبن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ماوەی خۆتۆمارکردنەکە بۆ ماوەی 25 رۆژ و تا رۆژی 1ی ئابی 2025 درێژکراوەتەوە. بڕیارەکەش لەسەر داواکاریی وەزارەتی بازرگانی هەرێم و بەپێی رێککەوتنێک بووە لەنێوان بەرێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم و بەرێوەبەری گشتیی فەرمانگەی دارایی حکومەتی عیراق.