ئا: كوردەوان محەمەد سەعید
هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ ئه‌وه‌یه، كه دوای سه‌رهه‌ڵدانی نائارامی و كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه به دۆلار و دراوه‌كانی دیكه، وڵاتان و سه‌رمایه‌دارانی جیهان بڕێكی زۆر زێڕ ده‌كڕن، به‌وه‌ش خواست له‌سه‌ر زێڕ زۆر ده‌بێت و نرخه‌كه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی هه‌ر قه‌یران و كاره‌سات و جه‌نگێكدا، ئابووری به‌ر له هه‌موو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه زیانی پێده‌گات و سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران له هه‌موو كه‌س زیاتر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی لێكه‌وته‌كانی دۆخه‌كه‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه هه‌ر كاتێك سه‌ره‌تاكانی پشێوی، یان ئاڵۆزیی ده‌ركه‌وێت، سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان به په‌له ده‌كه‌ونه‌خۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره و ده‌ربازكردنی سه‌رمایه‌كانیان، ئه‌و كاتانه‌ش ده‌یانه‌وێ پاره‌كانیان بگۆڕن بۆ شتێك، كه جه‌نگ و كاره‌ساته‌كان كار نه‌كاته سه‌ر نرخه‌كه‌ی، بۆئه‌وه‌ی وه‌ك په‌ناگه بۆ پاراستنی سامانه‌كه‌یان به‌كاری بهێنن، له بارودۆخێكی له‌و جۆره‌شدا باشترین په‌ناگه بۆ ئه‌وان زێڕه.
سێبه‌ری جه‌نگ
له كاتی ئاسایی‌دا، كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له گۆڕێ نییه، دۆلار پاشای دراوه‌كانه و سه‌رمایه‌داران زۆربه‌ی سامانه‌كانیان ده‌كه‌نه دۆلار، به‌ڵام دۆلاریش له‌گه‌ڵ بۆن و دووكه‌ڵی بارووتدا نێوانی خۆش نییه و جه‌نگ كاری تێده‌كات، له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا سێبه‌ری جه‌نگ باڵی به‌سه‌ر جیهاندا كێشابوو، ئه‌ویش به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئیسرائیل و ئێران بۆ سه‌ر یه‌كدی و دواتر به‌شدارییكردنی ئه‌مریكاش به چه‌ند مووشه‌كێك دژی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌وه‌ش وایكرد دۆلار به‌شێك له متمانه‌كه‌ی له ده‌ست بدات سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان روویانكرده كڕینی زێڕ، چونكه زێڕ ئه‌و كانزا به‌نرخه‌یه كه تا دۆلار و دراوه‌كانی دیكه زیاتر متمانه له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌ویش نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
پێشبینی بۆ نرخه‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی جه‌نگدا نرخی زێڕ به‌رز بووه‌وه و تا دۆخه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بێت ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری لێده‌كرێت. د‌یڤید رۆزنبێرگ، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆزنبێرگی تایبه‌ت به شیكاریی ئابووری چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به (CNN)ی راگه‌یاند: له چه‌ند ساڵی داهاتوودا نرخی زێڕ روو له هه‌ڵكشان ده‌بێت و ده‌گاته چه‌ند هێنده‌ی نرخی ئێستای. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی دڵنیاییه‌وه هه‌یه و دۆخی ئابووریش ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا نرخی یه‌ك ئۆقیه زێڕ له سێ بۆ پێنج ساڵی داهاتوودا ده‌گاته شه‌ش هه‌زار دۆلار.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ راسته په‌یوه‌ندیی به پاشه‌كشه‌ی متمانه‌ی دۆلار و دراوه‌كانه‌وه هه‌یه به‌هۆی جه‌نگه‌وه، به‌ڵام هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه كه دوای دروستبوونی ئه‌و دۆخه وڵاتان و سه‌رمایه‌دارانی جیهان بڕێكی زۆر زێڕ ده‌كڕن، واته خواست له‌سه‌ر زێڕ زۆر ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به قازانجی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه كانی زێڕیان هه‌یه.
تێچوونی ده‌رهێنان و پاڵاوتنی
زێڕ، كه ئه‌وه‌نده به نرخ و گرنگه له ناو خاكدا هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو خاكێك زێڕی تێدا نییه، یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، رێژه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده كه‌مه، تێچوونی ده‌رهێنان و پاڵاوتنی له نرخه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و خاكه‌ی زێڕی تێدایه پێی ده‌وترێ كانی زێڕ و له هه‌ر وڵاتێكدا بێت، له رووی ئابوورییه‌وه گرنگیی تایبه‌تی هه‌یه.
له‌م رۆژانه‌دا پێگه‌ی ئه‌لتاقه راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه له‌باره‌ی 10 گه‌وره‌ترین كانی زێڕ له جیهاندا و به پێی ریزبه‌ندییه‌كه، وڵاتانی ئه‌فریقا و به‌تایبه‌تیش ئه‌فریقای باشوور پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كانی زێڕی هه‌یه له رووی بڕی یه‌ده‌گی زێڕه‌كه‌یه‌وه.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه كانه زێڕه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند كیشوه‌رێكدا دابه‌ش ده‌بن، وه‌ك: ئه‌فریقا، ئاسیا، ئه‌مریكا و ئوسترالیا، له رووی قووڵی و ته‌كنیكی ده‌رهێنانیشه‌وه جیاوازن و كۆمپانیای جیاجیاش كاریان تێدا ده‌كات، به‌ڵام هه‌موو كانه‌كان له یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیدا هاوبه‌شن، ئه‌ویش ئه‌و یه‌ده‌گی زێڕه‌یه كه تیایاندایه و به هه‌مووشیان مه‌زه‌نده ده‌كرێت 192 ئۆقیه یه‌ده‌گی زێڕیان تێدابێت.
-1 ساوز دیپ
به گوێره‌ی ریزبه‌ندیی راپۆرته‌كه كانه زێڕی (ساوز دیپ) كه 45 كیلۆمه‌تر له شاری جۆهانسبێرگی ئه‌فریقای باشووره‌وه دووره، به پله‌ی یه‌كه‌م دێت و مه‌زه‌نده كراوه 32.8 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت، قووڵایی ئه‌م كانه ده‌گاته دوو هه‌زار و 998 مه‌تر و كۆمپانیای گۆڵد فێڵدز به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌م كانه زێڕه له ساڵی 1961وه كاری تێدا ده‌كرێت.
-2 گراسبۆرگ
دوای ئه‌و كانه زێڕی (گراسبۆرگ) له ئیندۆنیسیا به پله‌ی دووه‌م دێت، ئه‌م كانه له‌لایه‌ن كۆمپانیا فریپۆرت ماكمۆرانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و مه‌زه‌نده ده‌كرێت 30.2 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت.
-3 ئۆلیمپیادا
كانی (ئۆلیمپیادا)، له ناوچه‌ی سیبریای روسیا له رووی یه‌ده‌گی زێڕه‌وه به پله‌ی سێیه‌م دێت و مه‌زه‌نده ده‌كرێت 26 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت و له ساڵی 1996وه ده‌ستكراوه به كاركردن تێیدا، ئه‌م كانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای پۆلیۆسه‌وه به‌ڕێوه ده‌بێت، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی زێڕه له روسیا.
-4 لیهیر
پله‌ی چواره‌م تایبه‌ته به كانی (لیهیر) له پاپوا گینیای نوێ و كۆمپانیای نیوكریست ماینینگ به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئه‌م كانه كه له ساڵی 1997وه كاری تێدا ده‌كرێت، مه‌زه‌نده ده‌كرێت 24 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت.
-5 نۆرتی ئه‌بێرتۆ
كانی (نۆرتی ئه‌بێرتۆ) له ناوچه‌ی ئاتاكامای چیلی به پله‌ی پێنجه‌م دێت و مه‌زه‌نده ده‌كرێت 23.2 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت و له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای باریك گۆڵد و نیومۆنته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
-6 كارۆلین ترێند
كانه زێڕی (كارۆلین ترێند)، كه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی نیڤادای ئه‌مریكاوه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیومۆنته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت به پله‌ی شه‌شه‌م دێت، ئه‌م كانه له هه‌شت كانی بچووكتر پێكدێت، كه چواریان كراوه‌ن و چواریان له ژێر زه‌ویدایه، به هه‌مووشیان مه‌زه‌نده ده‌كرێت، 12.46 ملیۆن ئۆقیه زێڕیان تێدابێت.
-7 بۆدینگتۆن
كانی (بۆدینگتۆن)، كه 130 كیلۆمه‌تر له بێرسی ئۆسترالیاوه دووره، به پله‌ی حه‌وته‌م دێت له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا و مه‌زه‌نده ده‌كرێت 12.35 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت، ئه‌م كانه‌ش هه‌ر له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیومۆنته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و له ساڵی 1987وه كاركردن تێیدا ده‌ستی پێكراوه.
-8 مبۆنینگ
كانه زێڕی (مبۆنینگ) له ئه‌فریقای باشوور، كه چوار كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویدایه و به قووڵترین كانی زێڕ داده‌نرێت له جیهاندا، به پله‌ی هه‌شته‌م دێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای هارمۆنی گۆڵده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و مه‌زه‌نده ده‌كرێت 11.65 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت.
-9 بۆیبلو فیخه‌ر
كانه زێڕی (بۆیبلو فیخه‌ر)، كه به دووری 100 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای سانتۆ دۆمنیگۆی پایته‌ختی دۆمینیكانه‌وه به پله‌ی نۆیه‌م دێت و مه‌زه‌نده ده‌كرێت 10.92 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت، ئه‌م كانه زێڕه له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای باریك گۆڵد و نیومۆنته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
-10 كۆرتیز
كانه زێڕی (كۆرتیز) له ویلایه‌تی نیڤادای ئه‌مریكا پله‌ی ده‌یه‌می به‌رده‌كه‌وێت و له‌لایه‌ن كۆمپانیای باریك گۆڵده‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، ئه‌م كانه مه‌زه‌نده ده‌كرێت 8.7 ملیۆن ئۆقیه زێڕی تێدابێت و له ساڵی 1969وه ده‌ستكراوه به كاركردن تیایدا.
سه‌رچاوه: پێگه‌ی ئه‌لتاقه، CNN