بۆجارێکی دیکە تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تا سێ مانگی دیکە درێژ کردەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا جارێکی دیکە قەدەغەی گەشتەکانی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیای بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا 6ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ درێژ کردەوە.
قەدەغەی گەشتەکانی تورکیا بە تەنها گەشتە راستەوخۆکان ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم ئەو گەشتانەش دەگرێتەوە کە ترانزێتیان لە تورکیا هەیە، چونکە بڕیارەکە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تەواوی ئاسمانی تورکیا دەگرێتەوە بە رووی سەرجەم ئەو گەشتانەی هاتن وچوونیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی هەیە.
لە 3ی نیسانی ساڵی 2023 وە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرتووە و لەو کاتەشەوە بەردەوام وادەکە درێژ دەکاتەوە.