وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئەشکەوتێکدا لە هەرێمی کوردستان، پێنج سەربازیان گیانیان لەدەستداوە و 19ی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی رەسمی، رووداوەکە رۆژی یەکشەممە، 6ی تەمموز، لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان بەدوای تەرمی سەربازێکی دیکەدا روویداوە کە لە ساڵی 2022 دا گیانیلەدەستداوە.
بەرپرسێکی باڵای تورکیا دەڵێت وا دەردەکەوێت سەربازەکان بە گازی میسان بووبنە قوربانی کە بە رێگەیەکی سروشتی لە ئەشکەوتەکەدا دروستبووبێت، کە پێشتر وەک نەخۆشخانە بەکارهێنراوە.