عەبدوڵڵا ئۆ.جەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، لە پەیامێکدا داوای وازهێنان لە چەک دەکات و رایدەگەیەنێت، "من بڕوام بە هێزی سیاسەت و ئاشتیی کۆمەڵایەتی هەیە نەک چەک".
ئۆجەلان ئاماژەی بەوەدا کە کۆتایی بە پەکەکە دەهێنن، چونکە ئامانجی سەرەکی کە داننان بوو بە هەبوونی کورد، ئەوەش بەدیهاتووە.
هەروەها خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکەی لە کۆنگرەی 12 بە وەڵامێکی ئەرێنی و مێژوویی ناوبرد و داوای دامەزراندنی کۆمسیۆنێکی تایبەت لە پەرلەمانی تورکیا بۆ چەکدانانی ئارەزوومەندانە دەکات.