له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراقدا، پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا و بڕیاردرا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی باڵا به سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیری پلاندانان بۆ تاوتوێكردنی پرسی داهات و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان. به‌پێی زانیارییه‌كانیش ئه‌مڕۆ لیژنه‌كه كۆده‌بێته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر دوو ره‌شنووس كرد، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی و ئه‌وی دیكه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌شكرابوو، كه تایبه‌ت بوون به داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌بانكیكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران، راشیگه‌یاندووه: محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاریداوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانان و ئه‌ندامێتیی وه‌زیرانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا، داد، ته‌ندروستی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری هه‌رێم و عیراق له‌سه‌ر ره‌شنووسه‌كان گفتوگۆ بكه‌ن، دواتر لیژنه‌كه راسپارده‌كانی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات، تاوه‌كو له نزیكترین كاتدا بڕیاری پێویستی له‌باره‌وه بدرێت. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وه‌ك پابه‌ندبوونێكه به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به كوردستانی نوێ-ی راگه‌یاند: چاره‌سه‌رنه‌كردنی گرفته داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، واده‌كات كاتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆران درێژترببێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویست بوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر خه‌رجكردنی مووچه‌یه‌ك بدات، چونكه فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم رووبه‌ڕووی فشارێكی سه‌ختی دارایی بوونه‌ته‌وه، وتیشی: هیوادارین ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكهێنراوه به‌زووترین كات بگات به ئه‌نجامێك و ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه و رێگه‌نه‌درێت له‌وه زیاتر مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌و بارودۆخه سه‌خته‌دا بمێننه‌وه.
هه‌ولێر، ته‌ها عه‌بدوڵڵا