لە ئۆڵۆمپیادی کیمیای نێودەوڵەتیی 2025 لە دوبەی

تیمی عیراق سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی

11:22 - 2025-07-09
عیراق
56 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق  پەردەی لەسەر پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی لادا کە لە 120 سیستمی مۆدێرن پێکهاتووە.
حەیدەر ئەلعەبودی وتەبێژی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە دامەزراندنی ژینگەیەکی پێشکەوتووی زانکۆی دیجیتاڵی، هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی گشتگیر بۆ خوێندکاران و دەرچووان لە رێگەی سیستمێکی ئەلیکترۆنی یەکگرتووەوە کە پێکهاتووە لە 120 سیستمی مۆدێرن و پێشکەوتوو.
ئەو پەیامەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عیراق  لە کاتێکدا بوو کە تیمی عیراقی بەشداربوو لە ئۆڵۆمپیادی کیمیای نێودەوڵەتیی 2025، کە لە دوبەی بەڕێوەچوو، دەستکەوتێکی زانستی بەرچاوی بەدەستهێنا.
تیمەکەی عیراق کە پێکهاتبوو لە چوار خوێندکار، سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، ئەوەش لەنێوان رکابەرییەکی توندی دەیان وڵاتی بەشداربوو لە سەرانسەری جیهان.
لێپرسراوی ئەو تیمە رایگەیاند: ئەم سەرکەوتنە رەنگدانەوەی ئەو ئاستە پێشکەوتووەیە کە خوێندکارانی عیراقی بەدەستیان هێناوە لە بوارەکانی زانست بەتایبەتی کیمیا، تیمەکە ئاستێکی نایابیان لە تاقیکردنەوە تیۆری و کردارییەکاندا نیشاندا، ئەمەش لیژنەکانی دادوەری و سەرپەرشتیارانی ئۆڵۆمپیادی سەرسام کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بەشدارییە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان لە پاڵپشتیکردنی بەهرەمەندە گەنجەکانی عیراق و نوێنەرایەتیکردنی عیراق لە کۆڕبەندە زانستییە نێودەوڵەتییەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان