یەكێكی تر لەو خانمانەی كە یاریی لەشجوانی دەكات و لە هەمانكاتیشدا راهێنەرییش دەكات سانا ساڵح مارفە.
ئەم یاریزان و راهێنەرە، بە ستادیۆمی كوردستانی نوێی راگەیاند: تەمەنم 26 ساڵە، لە دایكبووی شاری هەولێرم، بەشی ئای تی-م تەواو كردووە، لە ساڵی 2016 –ەوە راهێنەری لەشجوانیم بە تایبەتی لە جۆری بۆدی بیڵدینگدا و خاوەنی چەندین بڕوانامەی راهێنان و تەنانەت ناوبژیوانی ئەم وەرزشەم و ئێمە لە هۆڵەكەی خۆمان راهێنان بە هەموو جۆرەكانی تەمەن دەكەین.
سەبارەت بەو خانمانەش كە دێنە لایان بۆ راهێنان وتی: منداڵان و گەنجان زیاتر بۆ بنایتنانی ماسوولكەی لەشیان راهێنانمان لەلا دەكەن، بەڵام ئەوانەی تەمەنیان هەیە زیاتر بۆ دابەزینی كێش و رێكی لەش و لاریان سەردانامن دەكەن.