هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، تەنها بە رێککەوتنێکی دەستووریی و داننان بە تایبەتمەندییەکاندا، ئامادەن تێکەڵی سوپای سوریا ببن و رەتیدەکەنەوە لە ئێستادا چەک دابنێن.
وتەبێژی هەسەدە رایگەیاندووە، بەهۆی گرژییەکان و هەڕەشەی داعشەوە چەک رادەست ناکەن.
هاوکات ساڵح موسلیم، ئەندامی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) دەڵێت، ئەگەر گەرەنتی دەستووریی هەبێت دەستبەرداری چەک دەبن، بەڵام حکومەتی سوریا لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکاندا "خاوە".