فریاکەوتنی روسیا بڵاویکردەوە، پەیوەندییان لەگەڵ فڕۆکەیەکدا پچڕاوە کە 46 سەرنشینی هەڵگرتووە.
وتیشی، فڕۆکەکە بە 46 سەرنشینەوە لە ناوچەی ئامور دیار نەماوە، کە دووانیان منداڵن و شەشی دیکەشیان سەر بە ستافی فڕۆکەکەن.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا تیمە فریاگوزارییەکان سەرقاڵی گەڕانن لە ناوچەکەدا بە مەبەستی دۆزینەوەی فڕۆکەکە.
فڕۆکەکە سەر بە کۆمپانیای ئانگارایە لە جۆری ئێن-24، دوای چەند کیلۆمەترێکی کەم لە فڕین، لەناکاو پەیوەندی لەگەڵ خاڵی چاودێری فڕۆکەخانەدا پچڕاوە.