سبەی یارییەكانی قۆناغی هەشت هەڵبژاردە دەستپێدەكەن

01:47 - 2025-07-30
وەرزش
27 جار خوێندراوەتەوە

یارییەكانی پاڵەوانێتیی بالەی وڵاتانی جیهان(نەیشنس لیگ) بۆ كوڕان بەردەوامە و كچان کۆتاییهات. لە پۆڵەندا، خولی كچان كۆتاییهات و خانمانی  ئیتاڵیا  نازناوی پاڵەوانی جیهانیان بەدەستهێنا و لە یاریی كۆتاییدا 3-1 لە خانمانی  بەرازیلیان بردەوە. سبەی چوارشەممە 30/7 لە چین، یارییەكانی قۆناغی 8 هەڵبژاردەی كوڕانیش (كوارتەر فیناڵ) دەستپێدەكەن.

خولی خانمان
سەبارەت بە خولی كچان، یارییەكان كۆتاییانهات و خانمانی ئیتاڵیا بوون بە پاڵەوانی جیهان پاش ئەوەی لە یاریی كۆتاییدا 3-1 لە خانمانی بەرازیلیان بردەوە، پێش ئەم یارییەش یاریی دیاریكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەم كرا و تیایدا خانمانی پۆڵەندای خاوەن یاریگا و هاندەران پلەی سێیەمییان دەستەبەر كرد، پاش ئەوەی لە یارییەكەدا 3-1 لە خانمانی ژاپۆنیان بردەوە، ئەمەش پاش ئەوەی رۆژی  26 – ی ئەم مانگە، هەردوو یارییەكەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین و چوار هەڵبژاردەیی (سیمی فیناڵ) كران بەمشێوەیە:
*ئیتاڵیا 3 × 0 پۆڵەندا.
*بەرازیل 3 × 2 ژاپۆن.
رۆژی دواتر27/7، هەردوو یاریی كۆتایی و سێیەم و چوارەمی ئەم پاڵەوانێتییەش كران:
*ئیتاڵیا 3 × 1 بەرازیل.
*پۆڵەندا 3 × 1 ژاپۆن.


خولی كوڕان
یارییەكانی خولی كوڕان لە شاری نینگ بو بیلیۆم لە چین بەردەوامن، ئێستا یارییەكان لە قۆناغی 8 هەڵبژاردەیی و (كوارتەر فیناڵ) دایە، سبەی چوارشەممە دوو یاریی و رۆژی پێنجشەممەی ئایندەش، دوو یارییەكەی تر بەمشێوەیە دەكرێن:

چوارشەممە 30/7
*ئیتاڵیا × كوبا.
*بەرازیل × چین.
پێنجشەممە 31/7
*فەرەنسا × سلۆڤینیا.
*ژاپۆن × پۆڵەندا.
پاش تەواو بوونی ئەم یارییانە، خولەكە پێدەنێتە قۆناغی چوار هەڵبژاردەیی
(سیمی فیناڵ) ەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان