سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزەکانیان چەند ناوچەیەکی پیشەسازیی هەستیار و کێڵگەی نەوت و عەمباری سوتەمەنیان لە روسیا بۆردومان کردووە.
دەستەی ئەرکانی گشتیی ئۆکرانیا، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەرگریی ئۆکرانیا بە وردی چەند پێگەیەکی هەستاری روسیایان پێکاوە، ئەویش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، کە چەندین کوژراو و برینداری مەدەنیی لێکەوتەوە.
لە راگەیاندراوەکەی دەستەی ئەرکانی گشتیی ئۆکرانیادا هاتووە، هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ چەند کێڵگە و پاڵاوتگەیەکی نەوت لە ریازان و نوفوکویبیشیفسک و عەمباری سووتەمەنی لە ناوچەی فورونیغ و کارگەیەکی هەستیاری بەرهەمهێنانی کەلوپەلی ئامێری پەیوەندی موشەفەری سەربازی پێشکەوتوو.