رێبوار تەها: پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیانی کەرکوک زیادیکردووە

05:49 - 2025-08-02
کوردستان
47 جار خوێندراوەتەوە

 ئێستا لە پارێزگای کەرکوک بەراورد بە ساڵانی پێشوو دۆخی کارەبا زۆر باشتر بووە، لە حەوت سەعات پێدانی کارەبا بووە بە 12 بۆ 13 سەعات.

لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان بەراورد بەساڵی پێشوو، لەپارێزگای کەرکوک لە حەوت سەعاتەوە بووە بە 12 بۆ 13 سەعات، باسی لەوەشکرد، بەشی کارەبای کەرکوکیان لە عیراق وەرگرتووە و ناهێڵن کارەبای کەمتر بگاتە دەستیان.

رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک وتیشی، بەهۆی زیادکردنی کارەبای نیشتمانییەوە نرخی ئەمپێری مۆلیدە لەسەر دانیشتووانی کەرکوک کەمکردووەتەوە، چونکە لەئێستادا زیاتر لە هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان