یەک ملیۆن دینار لە مووچەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی عیراق دەبڕدرێت کە ئەمڕۆ ئامادەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران نەبوون و بەو هۆیەوە رێژەی یاسایی تەواو نەبوو.
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە، بڕیاریداوە بە بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی نوێنەران، کە ئەمڕۆ ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە نەبوون.
وتیشی، ئەوانەی ئامادەنەبوون هەر یەکێکیان بڕی یەک ملیۆن دینار لە مووچەکەیان دەبڕدرێت.