یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێک لە بەرژەوەندیی گەنجانی عیراق دەدات

12:00 - 2025-08-11
کوردستان
29 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ، یەکێتیی ئەوروپا پشــتیوانیی خــــۆی بۆ پەرەپێدانی ســیــســتـمـی فێرکردنی پیشەیی و تەکنیکیی (TVET) لە عیراق راگەیاند.
لــیــنــارت دێــریــدەر بــەرپـرســی هــاریکاریی لە نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە عیراق، لە وتارێکدا لە میانی یەکەمین کۆبوونەوەی تیمی کاری پرۆژەی (فێرکردن و راهێنانی تەکنیکی و پیشەیی و دیجیتاڵی بۆ بەهێزکردنی توانای دامەزراندن لە عیراق)، وتی: ئەم سیستمە دەبێتەهۆی زیادکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و هاندانیان بۆ خوێندن لە ناوخۆی وڵاتدا.
وتیشی: پرۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی یونسکۆ و بە پاڵپشتیی دارایی یەکێتیی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت، کە ئامانج لێی ئەوەیە لێهاتوویی گەنجان لەگەڵ پێداویستییەکانی بازاڕی کاری نوێ و تەکنۆلۆژیای سەردەمدا بگونجێنرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی عیراق سەیردەکرێت.
راشیگەیاند: ئەم هەنگاوە گرنگە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵادایە بۆ دەستپێکردنی دەستپێشخەریی زیاتر و بەدەستهێنانی چەندین دەستکەوت و هاندانی خوێندکاران بۆ خوێندن لەناو عیراقدا، کە ئەمەش بڕیاربەدەستان هان دەدات بۆ پێشکەشکردنی پشتیوانی و جەخت لەسەر وەڵامدانەوەی پێداویستییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی وڵات دەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان