پرۆژەی خزمەتگوزاریی دەگەیەنرێتە سەرجەم گوند و ناحیەكانی سنووری كەركوك

12:02 - 2025-08-11
کوردستان
32 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری كەركوك، بەشێوەی مەیدانیی چاودێریی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی كەركوك و قەزا و ناحیەكان دەكات، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاش رایگەیاند: پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەگەیەندرێنە ئەو ناحیە و گوندانەی كە پێشتر فەرامۆشكرابوون.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بە هاوڕێیەتیی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و رەمەك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، سەردانی ناوچەكانی جەباری و لەیلان و قادركەرەم و تەكیەی جەباری و رێگەی كەركوك- چەمچەماڵ-ی كرد. لەوبارەیەوە، پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییەكان لە ئەنجومەن، بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: ئامانج لە سەردانەكە چاودێریكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و قیرتاوكردنی رێگەی چەند گوندێكی ناوچەی جەباری و رێگەی لەیلان- قادركەرەم و تەكیەی جەباری بوو، وتیشی: ئامانج لە جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانە، جەختكردنەوەیە لەسەر باشتركردنی ژێرخان و خزمەتكردنی هاووڵاتیانی ناوچەكە، بەڵام بەداخەوە پێشتر ئەو گوند و ناوچانە لەڕووی گەیاندن و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانەوە فەرامۆشكرابوون و جیاكاریی لەنێوانیاندا كرابوو.
كەركوك، هێمن ئەحمەد

بابەتە پەیوەندیدارەکان