ئەمڕۆ مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی تێکۆشەر و قارەمانی رێکخستنەکانی یەکێتی، هەڤاڵ دلێر ئەحمەد ناسراو بە (هاوڕێ سەلیم) یان کرد.
مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێزەوە ئاماژەیان بە رۆڵی جوامێرانەی هاوڕێ سەلیم دا وەک یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی ژیانی رێکخراوەیی یەکێتی کە لە خەباتی نهێنی و شاردا پایەیەکی سەرەکیی شۆڕشی نوێ بوون و بە ماڵ و ژیانی خۆیان پشتگیری هەڤاڵەکانیان لە شاخ دەکرد و یەکێتی بە چاوی رێزەوە لە هەموو ئەوانە دەڕوانێت کە یارمەتیدەری سەرکەوتنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان بوون بە رابەرایەتی یەکێتی و سەرۆک مام جەلال؛ لەو رووەوە چەپکە گوڵی رێزو وەفای سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی-یان پێشکەشکرد.
لای خۆیەوە هەڤاڵ هاوڕێ سەلیم سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوەی کرد و روونیکردەوە، یەكێتی وەک هێزێکی کاریگەر لە هەموو قۆناغەکانی خەباتدا ئەرکە قورسەکانی بە بەرپرسیارێتییەوە راپەڕاندووە ئەمڕۆش لەسەر هەمان سیاسەت درێژە بە خزمەتەکانی ئەدات لەپێناوی بەهێزترکردنی هەرێمەکەمان و باشترکردنی ژیانی خەڵک، هەر چاوەڕێی ئەوەشی لێدەکەین.