کرملین: ترامپ لە فڕۆکەخانە پێشوازی لە پوتین دەکات

07:23 - 2025-08-15
جیهان
48 جار خوێندراوەتەوە

کرملین رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی فڕۆکەکەی ڤلادیمیر پوتین ئەمڕۆ لە ئەلاسکا دەنیشێتەوە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، راستەوخۆ لەلای فڕۆکەکە پێشوازیی لێدەکات.

دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی رەسمیی کرملین، پێش بەڕێکەوتنی پوتین بۆ ئەلاسکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاند، "بڕیارە سەعات 11:00ی بەیانی بە کاتی ئەلاسکا (کاتژمێر 10:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان)، فڕۆکەکەی پوتین بنیشێتەوە و ترامپیش لەلای فڕۆکەکە پێشوازیی لێدەکات".

بابەتە پەیوەندیدارەکان