زێلینسکی: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت

07:46 - 2025-08-15
جیهان
47 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت و پێویستیشە روسیا هەنگاوی پێویست بۆ ئەوە بنێت.

ڤلۆدیمیر زێلینسکی، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، رایگەیاند، "گرنگترین شت ئەوەیە کە کۆبوونەوەی ئەلاسکا رێگایەکی راستەقینە بەرەو ئاشتییەکی دادپەروەرانە و گفتوگۆیەکی جدی لەنێوان سەرکردەکاندا لە چوارچێوەیەکی سێقۆڵی (ئۆکرانیا، ئەمریکا و روسیا) بکاتەوە".

زێلینسکی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە وەک هەمیشە ئامادەین بە بەرهەمدارترین شێوە کاربکەین".

بابەتە پەیوەندیدارەکان