«پێشه‌كییه‌ك بۆ ئه‌نفالی چوار»
قۆناغی چواری ئه‌نفال له 3/5/1988 به كیمیابارانكردنی قه‌ڵاسێوكه ده‌ستیپێكرد، به‌چڕیش گۆپته‌په‌ی گاز بارانكرا.
رۆژی دواتر كه ده‌كاته 4ی ئایار هێرش و كێوماڵكردنی سه‌ربازیی و گرتن و راونانی گوندنشینان ده‌ستیپێكرد، ناوچه‌ی شوان و شێخ بزێنی و قه‌ڵاسێوكه و ده‌شتی كۆیه به‌ر په‌لاماركه‌وتن، له چه‌ند رۆژێكی كه‌مدا ته‌واوی ناوچه‌كه سوپای ئه‌نفال ده‌ستی به‌سه‌رداگرتن و هه‌زاران خه‌ڵك گیران و ره‌وانه‌ی زیندانییه‌كان كران، به هه‌زارانی تریش ماڵ سوتاوكران و له مردن رزگاریان بوو، به‌ڵام هه‌موو رۆژێكیان مردنێك بوو له ئۆردوگا زۆره‌ملێكانی شۆڕش و ته‌كیه و بنه‌سڵاوه... هتد.
«خاڵخاڵان»
خاڵخاڵان چیایه‌كی گه‌وره و بڵنده، به هه‌ر چوار لایدا گوند پێیدا شۆر بووه‌ته‌وه له به‌رزاییه‌وه بۆ نشێو، به‌پێی كتێبی «كورد، تورك، عه‌ره‌ب»ی ئه‌دمۆنس، چیایه‌كه 3000پێ به‌رزییه‌تی، به‌هه‌ر چوار ده‌وری چیایه‌كه‌دا پێی ده‌وترێت «بناری خاڵخاڵان»، خاڵخاڵان ناوشوانه، به‌ڵام هه‌ندێك گوندی بناره‌كه به دیوی باكوری چیاكه‌دا شێخ بزێنییه، له هه‌ر دیوێكی چیاكه‌وه بیگری له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه‌ی دۆڵ و چه‌می چڕ و زۆر قوڵ دروستبووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، ناوچه‌یه‌كی باش بێت بۆ چالاكی و خۆحه‌شاردان، له‌به‌رئه‌وه له زووه‌وه باره‌گای پێشمه‌رگه‌ی لێبووه، باره‌گای به‌تالیۆن له سه‌رده‌می شۆرشی ئه‌یلول له گوندی كارێزه‌ی خاڵخاڵان بووه.
زۆرجار فه‌رمانده‌كانی تیپی 25ی خاڵخاڵانیش له مۆردخواده‌ی سه‌روونیشته‌جێ ده‌بوون به بناری خاڵخاڵانه‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش، كه هی هه‌ردوو تیپی 21ی كه‌ركوك و 25ی خاڵخاڵان بوو له مۆردخواده‌ی خواروو بوو.
«ئه‌نفالی خاڵخاڵان، ئه‌نفالی چوار»
زۆرجار ئه‌نفالی خاڵخاڵان ده‌بیستین تێده‌گه‌ین مه‌به‌ست لێی ئه‌نفالی چواره.
ناوچه‌ی خاڵخاڵان به‌شێك بوو له‌و رووبه‌ره‌ی كه بۆ ئه‌نفالی چوار دانرابوو، بۆیه وه‌ك ناوێكی خواستراو «المستعار» بۆ ئه‌نفالی چوار به‌كاردێت، ئه‌م ده‌ربڕینه‌ش یه‌كه‌مجار نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار مه‌لا شاخی به‌كاریهێنا له كتێبی «ئه‌نفالی خاڵخاڵان»دا، كه كتێبێكی گرنگه بۆ ئه‌رشیفكردنی جینۆسایدی ئه‌نفال و هه‌وڵێكی جدیی هه‌ڤاڵ مه‌لا شاخی بوو بۆ پرسی جینۆساید.
«ئه‌نفالی چوار ..چوار یاد»
ساڵانه له گۆپته‌په و عه‌سكه‌ر و جه‌له‌مۆرد و ناحیه‌ی ئاشتی له به‌ری كۆیه یادی ئه‌نفالی چوار ده‌كرێته‌وه، هه‌وڵێكی تریش هه‌یه له شێخ بزێنی و له «ده‌م زێ» مۆنۆمێنتێك دروستبكرێت و ساڵانه له‌وێش ئه‌و یاده بكرێته‌وه.
«یادی ئه‌نفالی جه‌له‌مۆرد»
به حوكمی ئه‌وه‌ی پێنج ساڵ كاری هونه‌ری و شانۆییم له‌م یاده‌دا ئاماده‌كردووه، زیاتر ئاگاداری ناوچه‌كه‌م و خۆشم خه‌ڵكی گوندێكی بناری خاڵخاڵانم چه‌ند شتێك ده‌خه‌مه‌ڕوو.
یادی ئه‌نفالی بناری خاڵخاڵان به رێكوپێكی به‌ڕێوه‌ناچێت چونكه:
-1 ساڵ هه‌یه 4 ـ 5 ، ساڵ هه‌یه 6 ـ 5 ، ساڵ هه‌یه 10ـ5 ، ساڵیش هه‌یه 11 ـ 5، یاده كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی به یاده‌كه هه‌ڵده‌سن كۆكنین له‌سه‌ر جێگیركردنی رۆژێك بۆ یاده‌كه.
-2 مۆنۆمێنتێك له جه‌له‌مۆرد كراوه‌ته‌وه، كه من پێم وا نییه ئه‌وه مۆنۆمێنت بێت، ته‌نها له ته‌ختێكی شانۆیی و گۆڕه‌پانێك پێكهاتووه، ده‌بوو وه‌زاره‌تی شه‌هیدان مۆنۆمێنتێكی شایسته و تایبه‌ت به جه‌له‌مۆرد بكاته‌وه، چونكه له ئه‌نفالدا زۆرترین قوربانیان داوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌رێگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه له كه‌ركوك مۆنۆمێنته‌كه نۆژه‌نكرایه‌وه و هه‌ندێك هێمای هونه‌ریی تێدا به‌كارهات و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی پێزانینه و هه‌نگاوێكی باشی یه‌كێتییه كه له بواری خزمه‌تكردن به جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا.
پێشتر ئه‌م مۆنۆمێنته چه‌ند جارێك شكێنراوه و زیانی لێدراوه ته‌نانه‌ت كه ره‌مزێك وه‌ك په‌یكه‌ری تێدا بوو، ئه‌وه‌شیان شكاند بوو تا به ته‌واوی لایانبرد، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه له ناوخۆی گونده‌كه‌دا ناكۆكیی هه‌یه له شێوازی یادكردنه‌وه‌كه، ئه‌م ناكۆكییه‌شیان نه‌شاردووه‌ته‌وه.
-3 به حیساب مۆنۆمێنته‌كه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه به هی خۆیانی نازانن، هۆی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه گله‌ییان له شێوازی یاده‌كه و به‌شداریی پێنه‌كردنی فیعلیی خه‌ڵكی گونده‌كانی ناوچه‌كه‌یه، ساڵانه‌ش كه یاده‌كه ده‌كرێته‌وه خه‌ڵكانی ئه‌م گونده زۆرترین ده‌ركه‌وتنیان هه‌یه له به‌رده‌م مایك و مه‌نه‌س و كامێراكانه‌وه، ئه‌مه نیگه‌رانیی لای خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی جه‌له‌مۆرد دروستكردووه.
«ئه‌نفالی چوار و یادكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ»
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مبه‌ری زێ «شێخ بزێنی و قه‌ڵاسێوكه و شوان» هه‌موویان پێكه‌وه یادێكی شایسته بۆ ئه‌نفالی چوار بكه‌نه‌وه ده‌بێت مۆنۆمێنتێك له شێخ بزێنی و له ده‌م زێ بكرێته‌وه، مه‌رج نییه مۆنۆمێنت بێت، ته‌نها سه‌كۆیه‌كی شانۆیی و گۆڕه‌پانێك به‌سه بۆ یاده‌كه، مۆنۆمێنت گرنگ نییه، گرنگ یادكردنه‌وه‌یه‌كی شایسته‌یه، ده‌كرێت له كانی هه‌نجیره یا گه‌ڵناغاج یا گردخه‌به‌ر شوێنێك بۆ یاده‌كه ده‌ستنیشان بكرێت، چونكه ئه‌م سێ شوێنه باشترین شوێنه و سه‌نته‌ره بۆ هه‌ر سێ ناوچه‌ی قه‌ڵاسێوكه و شوان و شێخ بزێنی، رێگای قیریش به ناو هه‌رسێ گونده‌كه‌دا ره‌ت ده‌بێت، خه‌ڵكی ده‌توانن به ئاسانی بچن بۆ یاده‌كه و ساڵانه‌ش 4ی ئایار یاده‌كه بكرێته‌وه، هه‌وڵیش بدرێت ناوی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سنوره‌كه‌دا ئه‌نفالكراون بنوسرێته‌وه و هه‌ڵبواسرێت، نه‌ك ته‌نها ناوی ئه‌نفالكراوانی یه‌ك گوند، پێویسته لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت له خه‌ڵكانی پسپۆر و شاره‌زا، پاشان كه‌سانی كۆمه‌ڵایه‌تی شوان ـ شێخ بزێنی ـ قه‌ڵاسێوكه سه‌ردانی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بكه‌ن و شوێن ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ یاده‌كه، له ئێستاوه كاری بۆ بكرێت تاكو ساڵی ئاینده باشترین مه‌راسیمی ئه‌نفال له دوای گۆپته‌په بكرێته‌وه.
«ئه‌نجام»
ده‌بێت شوێنێكی نوێ بۆ یادی ئه‌نفالی چوار ده‌ستنیشان بكرێت و یادكردنه‌وه‌كه بۆ خه‌ڵك بێت و خه‌ڵكی دڵسۆز و رێك‌وپێك به یادكردنه‌وه‌كان هه‌ڵسن و دوو له هه‌موو مه‌رامێكی شه‌خسی كاری بۆ بكرێت، هاوكات ئه‌و لیژنه‌یه‌ی پێكده‌هێنرێت بۆ مه‌راسیم ده‌بێت زۆرترین په‌یوه‌ندیی به خه‌ڵكانی دڵسۆزی ناوچه‌كه‌وه بكه‌ن و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی دیاری بكه‌ن، سوود له توانا و وزه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ربگرن، تاكو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش یاده‌كه به یادی خۆیان بزانن.
*به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینی گۆڤاری گوڵچن
دیمەنێک لە روفاتی ئەنفال
ناحیەی خاڵخاڵان