ئەردۆغان: ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان، بۆ من دوایین ھەڵبژاردنە

11:36 - 2024-03-09
جیهان
147 جار خوێندراوەتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان، دواین ھەڵبژاردن دەبێت بۆی.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە ساڵی 2003 ەوە لە دەسەڵاتدایە و پۆستی جیاجیای وەرگرتووە، لە ئیستەنبوڵ لە وتارێکدا وتی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی یاسا بۆی دیاریکردووە، ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان دوایین ھەڵبژاردنە بۆ ئەو، ئەو ئەنجامەی بەدەستدێت دەبێتە گواستنەوەی ئەمانەتێک بۆ ئەوانەی دوای ئەو دێن.
ئەوە لە کاتێکدایە بڕیارە 31ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بەڕێوەبچێت.

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان