داوای دادگایەکی سەربەخۆ بۆ جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکرێت

05:19 - 2025-08-03
کوردستان
41 جار خوێندراوەتەوە

یەكێتیی نووسەرانی جینۆسایدی كوردستان رایدەگەیەنێت، دادگاییكردنی ئەنجامدەرانی جینۆسایدی ئێزدی بە یاسای تیرۆر زیانی بە دۆسێكە گەیاندووە و داوای دامەزراندنی دادگایەكی سەربەخۆ دەكات.
یەكێتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێشتا زیاتر لە 2 هەزار و 500 ئێزدی بێسەروشوێنن و دەوڵەتی عیراق بە یاسای تیرۆر چەكدارانی داعشی دادگایی كردووە.
داواشیكردووە، حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان كار بۆ ساڕێژكردنی برینی ئێزدییەكان بكەن و شنگال ئاوەدان بكرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان