روونکردنەوەی نووسینگەی خانمی یەکەمی عیراق سەبارەت بە دۆسێی تۆمەتبار (عەجاج ئەحمەد حەردان)

08:28 - 2025-08-03
عیراق
53 جار خوێندراوەتەوە

‏‎دوابەدوای هەوڵەکانی خانمی یەکەمی عیراق بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکیی گرتووخانەی نوگرە سەلمان (عەجاج ئەحمەد حەردان) کە رۆڵێکی زۆر دڕندانە و بکوژانەی هەبووە لەگەڵ ئەنفالكراوەكانى گرتووخانەکە و کەسوکارەکانیاندا، و پاش دادگاييكردن و سزادانى (عەلی حەسەن مەجید) و پێنج گەوره بەرپرسى ديكەى تاوانى ئەنفال لەلايەن دادگاى باڵای تاوانەكانی عیراق له ساڵى ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧، دۆسێیەکی سەربەخۆ بۆ چەندین تۆمەتباری تاوانى ئەنفال كرايەوە كه (عەجاج) يەكێك بوو لەو داواكراوانە.

‏‎لە ئێستادا و لەم قۆناغەدا پێویستە سکاڵا و وتەی هەموو ئەو کەسانەی کە شاهیدی کارەکانی ئەم تۆمەتبارەن تۆمار بکرێت. وەک ئەرکێکی نیشتمانی و بە مەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانیی سەر شانی سکاڵاکارانی دۆسێی ناوبراو لەڕێگەی تیمێکی تایبەتەوە کاری کۆکردنەوەی بەڵگەکان و وەرگرتنی وتەی شاهیدەکان بە ئەنجام دەگەیەنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنیان بۆ دادگا و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان.

‏‎ داواکارین هەموو ئەو کەسانەی کە شاهیدی کارەکانی ئەم تۆمەتبارەن سەردانی ئەو ناونیشانانەی لای خوارەوە بکەن لەو کاتانەی دیاریکراوە و بەڵگەنامەی یاسایی پێویست لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

‏‎ناونیشانەکان:
‏‎-سلێمانی (مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە)
‏‎-کەلار (بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی گەرمیان)
‏-‎چەمچەماڵ (مۆنۆمێنتی ئەنفال)

‏‎ لەڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٨/٤
تا ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٨/٩ 

‏‎ لە سەعات  ٩ی سەرلەبەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ


‏‎نووسینگەی خانمی یەکەمی عیراق

بابەتە پەیوەندیدارەکان