سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، 89 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شنگال جێبەجێدەكەن و یەكەم چوارشەممەی مانگی نیسانیش دەكرێتە پشووی رەسمی بۆ جینۆسایدی ئێزدییەكان.
محەمەد شیاع سودانی، لە 11ەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەكان رایگەیاند، تێچووی پرۆژەكان 100 ملیار دینارە و زانكۆی شنگالیش لەخۆدەگرێت.
وتیشی، وەزارەتی دارایی راسپێردراوە قەرەبووی 19 هەزار خێزان بكاتەوە و 14 هەزار یەكەی نیشتەجێبوونیش بۆ ئێزدییەكان پەسەندكراوە.