بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەریاکان و ئاستێکی پێوانەیی

11:08 - 2024-05-05
ژینگە
40 جار خوێندراوەتەوە

ئا: دڵان سامان

 زانایان داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان دەکەن لە مەسەلەی گۆڕانی کەشوهەوادا، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاو لە پلەی گەرمیی زەریاکان و ئەو کاریگەرییە وێرانکەرانەی لەسەر کەشوهەوا دروستی دەکات.
ڤیدار هێلگسن، سکرتێری جێبەجێکاری کۆمیسیۆنی نێوان حکومەتەکانی ئۆقیانووسناسیی یونسکۆ دەڵێت: «گۆڕانکارییەکان ئەوەندە خێرا روودەدەن چیتر ناتوانین چاودێری کاریگەرییەکانیان بکەین».
لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرەنسا-پرێس لە میانی کۆنفرانسی «دەیەی ئۆقیانووسەکان» کە لە بەرشەلۆنە بەڕێوەچوو، هێلگسن ئاماژەی بۆ ئەوەش دا  کە پێویستە هەوڵێکی زۆر زیاتر بدرێت لەڕووی چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە کاتی ئێستادا. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە «رووبەڕووبوونەوەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەریاکان پرسێکی بەپەلەیە».
پلەی گەرمیی زەریاکان کە 70 %    رووبەری هەسارەکە دەگرێتەوە رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە رێکخستنی کەشوهەوای جیهانی، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، چونکە تێکڕای پلەی گەرمی 21.07 پلەی سەدی بوو کە لەسەر رووی ئاوەکە پێوراوە، بەدەر لە ناوچەکانی نزیک لە جەمسەرەکان، ئەمە بەپێی روانگەی ئەوروپی کۆپەرنیکۆس-ی یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێریکردنی ژینگە.
شایەنی باسە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا هەموو مانگێک خراپتر بووە، مەترسی لەسەر ژیانی دەریایی دروست کردووە، هەروەها ئەو دیاردەیە دەبێتە هۆی زیادبوونی شێ لە بەرگەهەوادا، ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵاوسانی زیاتری کەشوهەوا وەک بای توند و بارانبارینی بەخوڕ.

سەرچاوە: الأمارات الیوم

بابەتە پەیوەندیدارەکان