لەپێناو پیسنەکردنی ژینگەدا

لەمەودوا کتێبەکان ناسوتێنرێن

11:10 - 2024-05-05
ژینگە
35 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی رێکخراوی ئایندە پێشنیارێک بۆ وەزیری پەروەردەی هەرێم لە سۆنگەی دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ ژینگەی هەرێمی کوردستان، پێشکەش دەکەن بەپێی ئەو بەدواداچونانەی کردوویانە، ساڵانە بەهۆی کۆنیی یاخود گۆڕینی پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە، بەهەزاران پەرتووک لەناو کۆگای قوتابخانە و پەروەردەکان کۆدەکرێنەوە کە بەشێکیان جارێکی تر شیاو نین بۆ بەکارهێنانەوەیان واتە( تەلەف) کراون.

لەبەر پاراستنی ژینگە پێویستە ئەو پەرتووکانەی خوێندن لەڕێگەی کۆمپانیای تایبەت بە ریسایکلینەوە لەناو ببرێن

بەو پێیەی لە هەرێمی کوردستان زیاد لە شەش هەزار قوتابخانە و خوێندنگە بوونیان هەیە جگە لە باخچەی ساوایان، ئەگەر بە گشتی وەریبگرین ساڵانە هەر قوتابخانە و خوێندنگەیەک یەک تەن پەرتووکیان هەبێ و بەکارینەهێننەوە، ئەوا ساڵانە شەش هەزار تەن پەرتووک بونیان دەبێت، ناکرێ بە شێوەیەکی نازانستی لەناو ببرێن، بۆیە ئەو رێکخراوە پێشنیاریان کردبوو لەڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە، ئەو پەرتوکانە لەڕێگەی کۆمپانیاکانی ریسایکلینەوە بە نرخێکی دیاریکراو بفرۆشرێنەوە، ئەو کات دوو قازانج دەکەن.
یەکەم، ژینگە پیس نابێت و فڕێ نادرێن و نایان سوتێنن، دووەم، بڕێک پارە بۆ دارایی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێتەوە. 
لەبەر ئەوەی لە ئێستا و لە ڕابردووشدا لە هەندێ قوتابخانە یا ژێر خاک دەخرێن یا دەسوتێنرێن، لە هەردوو کاتەکەدا زیانمان پێدەگات.
 بۆیە خۆشبەختانە دوای ئەوەی دوو جار بەڕێز، د. ئالان  وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەلایەن ئەو رێکخراوەوە ئاگادار کرایەوە کە بەشێک لە قوتابخانە و پەروەردەکان، بەشێوەیەکی زۆر نازانستی و نا تەندروستی پەرتووکەکانیان لەناو دەبەن و یەکەم داواکارییان لە بەرواری 17/11/2019، پێشکەش کردبوو کۆتا داواکاریشیان لە بەرواری 25/4/2024 بوو.
بە خۆشحاڵییەوە، بەڕێز وەزیری پەروەردە بەڵێنی داوە ئەو گرفتە چارەسەر بکات و گشتاندن بکات بۆ پەروەردەکان، کە رێگە بەو کارە نەدەن، دواجار نووسراوەکە بە بەرواری 25/4/2024 گشتاندنی بۆ کراوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان