بەڕێوەبەری شارەوانی: كەركوكمان پاككردووەتەوە و لە كەسی قبووڵ ناكەین پیسی بكاتەوە

12:23 - 2025-02-17
کوردستان
155 جار خوێندراوەتەوە

لە دوای هەڵمەتی پاككردنەوەی شاری كەركوك لە خۆڵ و خاشاك و شۆردنی شەقامەكانی، پارێزگار، رایدەگەیەنێت: لە هیچ كەس و لایەنێكی قبووڵ ناكەین شار پیس بكاتەوە، هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات تووشی لێپرسینەوەی توند دەبێت.
لە لێدوانێكدا بۆ كوردستانی نوێ، ئەندازیار ئەحمەد عومەر بەڕێوەبەری شارەوانیی كەركوك، رایگەیاند: بە بڕیاری پارێزگار، هەر شۆفێرێكی بارهەڵگر پاشماوەی بینا و خانوو لەنزیك حەولییەكەی كەركوك فڕێبدات، تووشی لێپرسینەوەی توند دەبێت و دەدرێتە دادگا و چیتر رێگەنادەین خۆڵ و خاشاك و پاشماوەكان لەنزیك كەركوك و ئەو شوێنانەی پێشتر پاشماوەكانی لێ فڕێدەدران، فڕێبدرێن و پیس بكرێنەوە.
بەڕێوەبەری شارەوانی، وتیشی: زانیاریمان هەیە كە ژمارەیەك لە خاوەن ماتۆڕسكیلە سەتووتەكان، لەنێو گەڕەك و كۆڵانەكان دەگەڕێن و خۆڵ و خاشاكی ماڵان كۆدەكەنەوە و دواتر لەسەر شۆستە و شەقامەكانی دەرەوەی شار فڕێی دەدەن، ئەوەش سیمای شار ناشرین دەكات ‌و كارێكی نایاساییە و ئەركی كارمەندانی ژینگەپارێز قورستر دەكات، كە دواتر دەبێت ئەوان پاكی بكەنەوە، بۆیە رێگەش بەو كارە نادەین كەسانی كەمتەرخەم سزادەدرێن.

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان