وەزارەتى نەوتى عیراق پابەندبوونى خۆى بە رێککەوتنى ئۆپیک پڵەس راگەیاند، هاوکات ئەوە دووپاتدەکاتەوە بەلەبەرچاوگرتنى وەرگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان ئامادەن قەرەبووى زیادەى بەرهەمهێنانى نەوت بکەنەوە.
وەزارەتى نەوتى عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئەوەى خستووەتەڕوو، حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عیراق بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیرانى وزەى سعودیە و رووسیا و سکرتێری گشتیی ئۆپیک گفتوگۆى کردووە و ئاماژەى بە پابەندبوونی تەواوی وەزارەتى نەوتى عیراق کردووە بە رێککەوتنی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەى زیادەى بەرهەمهێنان کە رێککەوتنی لەسەر کراوە، بە لەبەرچاوگرتنى وەرگرتنى نەوت لە هەرێمى کوردستان.
وەزیرى نەوتى عیراق، دڵنیایداوەتە وەزیرانى وزەى رووسیاو سعودیە، کە وەزارەتى نەوتى عیراق رێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانە.