عیراق بە توندی ناڕەزایەتی دەگەیەنێتە باڵیۆزی بەریتانیا

09:07 - 2025-08-10
عیراق
58 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بە رەسمی ناڕەزایەتیی توندی خۆی بە باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا گەیاند، دوای ئەوەی رایگەیاندبوو "پێویستیی مانەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی نەماوە."

وەزارەتەکە لێدوانەکەی بە پێشێلکردنی نەریتی دیپلۆماسی و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی عیراق ناوبرد. 

لە کۆبوونەوەیەکدا، بریکاری وەزارەت داوای لە باڵیۆز کرد پابەندی رێککەوتنی ڤییەنا بێت و رێز لە یاساکانی وڵات بگرێت، هەروەها خۆی لە چالاکی هاوشێوە بەدووربگرێت بۆ پاراستنی پەیوەندییە دۆستانەکانی نێوان هەردوو وڵات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان