سەرۆک بافڵ: کاری لەپێشینەمان دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە و لەسەر قووت و بژێویی خەڵک هیچ سازشێک ناکەین

07:40 - 2025-08-10
کوردستان
59 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ لێپرسراوانی مەکتەب و بۆردەکانی یەکێتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەڵوێست و رۆڵی یەکێتی خستەڕوو.

سەرۆک بافڵ رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوردایەتی لە خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا دەبینێتەوە، بۆیە کاری لەپێشینەمان دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ هاووڵاتیان و لەسەر قووت و بژێویی خەڵک هیچ سازشێک ناکەین. هەروەها جەختیکردەوە کە پابەندن بە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق.

بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی یەکێتی کرد لە بەرامبەر دڵسۆزی و خەمخۆرییان، رایسپاردن بەهەمان گوڕوتینی یەکێتییانەیانەوە کاربکەن و دامەزراوەکانی یەکێتی بخەنە خزمەتی گشتی و لە ئاست خواست و داواکاریی خەڵکدا بن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان