هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە تا 2026 بەردەوام دەبێت

09:09 - 2025-08-10
کوردستان
51 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، بەپێی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانیان تا کۆتایی ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت.

بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هاوکارییەکان لایەنی دارایی، مەشق و خۆراک دەگرنەوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت لە داهاتوودا گۆڕانکاری لە جۆری هاوکارییەکاندا بکرێت، بەڵام پشتگیرییەکە بەردەوام دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان