لە ئاماری مانگانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانیدا

کار و چالاکییەکانی نەخۆشخانەکانی شار و شەهید ئاسۆی چاوەکە دەخرێتەڕوو

09:56 - 2025-04-08
کەلتور
72 جار خوێندراوەتەوە

مەزهەر کەریم

لە ئامارێكدا كە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، کارو چالاکییەکانی مانگی ئازاری رابردووی هەردوو نەخۆشخانەی شار و شەهید ئاسۆ بۆ نەخۆشییەکانی چاو خراوەتەڕوو.
لەوبارەیەشەوە وەک لە ئامارەکەدا هاتووە، لەو مانگەدا 26062 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شار چارەسەریان بۆ کراوە.
جەختیشكراوەتەوە كە لەو ژمارەیە 18588 سەردانی بەشی فریاكەوتن و 6524 کەسیش سەردانی بەشی ئۆپی دی و 894 لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 5779 کەسیش داخڵكراون هەروەک 1681 کەس لە بەشی فریاكەوتن ماونەتەوە و 633 کەسیش لە بەشی نەشتەرگەری، 815 کەسیش لە بەشی هەناوی، 367 -یش لە بەشی شیكاری و 116 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار چارەسەریان بۆ كراوە.
بەپێی ئامارەكە، ئەوەش خراوەتەڕوو كە  1363 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر و 202 قەستەرە و 95 نەشتەرگەریی شەبەكە و باڵۆن و 95 نەشتەرگەری بۆ منداڵان و 24 نەشتەرگەریی شەویلگە، 1969 هێڵكاریی دڵ، 8869 تیشك و 3668 سۆنەر،  420 ئیكۆ،  202 چارەسەری سروشتی كراوە.
لە ئامارێکیشدا سەبارەت بە چارەسەری نەخۆشییەکانی چاو لە سلێمانی، ئەوە رایگەیاندراوە کە لە ماوەی ئەو مانگەدا زیاتر لە 7000 كەس لە سلێمانی چارەسەری چاویان بۆکراوە لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر ئاسۆ.
بەگوێرەی ئامارەکە 7374 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە لە هەردوو بەشی بەیانیان و راوێژكاریی ئێواران چارەسەریان بۆ كراوە، لەو ژمارەیەش 407 کەسیان نەشتەرگەریی گەورە و 286 نەشتەرگەریی بچووكیان بۆ كراوە، جگە لەوەش 1535 پكشنینی جۆراوجۆر کراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان