ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆمار بكات و ئه‌مجاره، له نێو یاریگای خۆیدا، 2-2 له‌گه‌ڵ سه‌ناعات كاره‌بایی یه‌كسان بوو كه سه‌ناعات كاره‌بایی دواتیپی ریزبه‌ندیی خوله‌كه‌یه و له‌پله‌ی 20 –ی ریزبه‌ندیدایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، تیپی یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركوك-یش به هه‌مان شێوه‌ی پێشمه‌رگه، نه‌یتوانی سوود له یاریگا و هانده‌رانی خۆی وه‌ربگرێت و ئه‌میش له یاریگای خۆیدا 0-1 به تیپی یانه‌ی موسڵ دۆڕا، ئه‌م دوو یارییه رۆژی چوار شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له سلێمانی و كه‌ركوك كران و دوو یاریی بوون له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 23 – ی ئه‌م خوله‌ی یانه‌كانی عیراق، ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش به‌مشێوه‌ی بوون:
*ئه‌مانه‌ی به‌غدا 2 × 1 رومادی.
*غه‌راف 2 × 2 مه‌یسان.
*گازی باكوور 0 × 1 موسڵ.
*مه‌سافی 0 × 2 به‌حری.
*جۆلان 0 × 0 ئه‌لفه‌هد.
*سه‌ناعه 2 × 2 كازمییه.
*ناسرییه 0 × 1 ئیتیساڵات.
*مه‌سافی جه‌نوب 0 × 0 ئه‌لحوسه‌ین.
*پ.سلێمانی 2 × 2 سه‌ناعات كاره‌بایی.
*عه‌فه‌ك 0 × 0 نه‌وتی وه‌سه‌ت.
تیپی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، 9 هه‌فته‌یه كه‌وتۆته بازنه‌ی داخراوی دۆڕاندن و یه‌كسان بوونه‌كان و له كۆی 9 یاریی كه له مانگی فێبرایری ئه‌مساڵه‌وه تا ئه‌م هه‌فته‌یه كردوونی، هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه‌و 4 یاریی یه‌كسان بووه و پێنج یاریی دۆڕاندووه.
دوایین بردنه‌وه كه ئه‌م تیپه‌ی شاری سلێمانی له‌م خوله‌ی عیراقدا تۆماریكردووه، 1-0 بووه له نێو یاریگای خۆیدا كاتێك توانی له یانه‌ی رومادی بباته‌وه، ئیتر تا هه‌فته‌ی 23 هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی نه له یاریگای خۆی و نه له یاریگای ده‌ره‌وه‌دا تۆمار نه‌كردووه:
*پ.سلێمانی 1×0 رومادی –هه‌فته‌ی 14.
*به‌حری 0×0 پ.سلێمانی –هه‌فته‌ی 15.
*پ.سلێمانی1×4 ئیتیساڵات-هه‌فته‌ی 16.
*ئه‌لحوسه‌ین 3 × 1پ.سلێمانی هه‌فته‌ی 17.
*پ.سلێمانی 2×2 عه‌فه‌ك-هه‌فته‌ی 18.
*ئه‌لغه‌راف 2×1پ.سلێمانی هه‌فته‌ی 19.
*پ.سلێمانی1×1 جۆلان-هه‌فته‌ی 20.
*سه‌ناعه 2× 1پ.سلێمانی هه‌فته‌ی 21.
*كازمییه1× 0پ.سلێمانی هه‌فته‌ی 22.
*پ.سلێمانی 2 × 2 سه‌ناعات كاره‌بایی.
به‌م ئه‌نجامه خراپانه، ئێستا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ناوچه‌ی ترسناك و سووری ریزبه‌ندیی ئه‌م خوله‌دایه كه 20 یانه به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن و ئه‌م له پله‌ی 16 دایه به‌مشێوه‌یه:
-16 پ.سلێمانی (23 یاریی) (24 خاڵ).
-17 مه‌سافی (23 یاریی) (24 خاڵ).
-18 نه‌وتی وه‌سه‌ت (23یاریی) (23خاڵ).
-19 عه‌فه‌ك (23 یاریی) (23 خاڵ).
-20 سه‌ناعات كاره‌بایی (22 یاریی) (14 خاڵ).
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش پێشمه‌رگه، ئه‌ركێكی قورس چاوه‌ڕوانی ده‌كات به‌وه‌ی ئەمڕۆ یەکشەممە، ده‌بێته میوانی یانه‌ی فه‌هدی شه‌شه‌می ریزبه‌ندیی، یانه ركابه‌رەکانی پێشمه‌رگه (گازی باكوور، مه‌سافی، نه‌وتی وه‌سه‌ت، عه‌فه‌ك، سه‌ناعات كاره‌بایی) یارییه‌كانیان به‌مشێوه‌یه ده‌بن كه به‌رامبه‌ری هه‌ر یانه‌یه‌ك، کۆی خاڵەکانیان و پله‌ی ریزبه‌ندییان نووسراوه:
*عه‌فه‌ك (19-23خاڵ)×(12-28) مه‌سافی جه‌نوب.
*نه‌وتی وه‌سه‌ت (18-23خاڵ) ×(2-42خاڵ) غه‌راف.
*رومادی (13-26خاڵ) × (15-24خاڵ) گازی باكوور.
*ئه‌لفه‌هد (6-34خاڵ)×(16-24خاڵ) پ.سلێمانی.
هه‌ر سێ یانه ركابه‌ره‌كه‌ی لوتكه‌ی ریزبه‌ندیش(ئه‌مانه‌ی به‌غدا و غه‌راف و موسڵ) یارییه‌كانیان به‌مشێوه‌یه ده‌بن:
* ئه‌لبه‌حری(4-35 خاڵ)×(1-42خاڵ) ئه‌مانه‌ی به‌غدا.
*نه‌وتی وه‌سه‌ت (18-23خاڵ)×(2-42خاڵ) غه‌راف.
*موسڵ (3-40خاڵ)×(10-29خاڵ)سه‌ناعه.